ویکیپیدیا (بە ئینگلیزی: Wikipedia) زانستنامەیەکی سەر تۆڕی ئینتەرنێتە و بە شێوازی ئازاد بڵاو دەبێتەوە. وتارەکان لە لایەن بەکارھێنەرانی
خۆبەخشەوە پێکدێن، ھەربۆیە ھەموو کەس لە سەر تۆڕی جیھانی بۆی ھەیە دەستکاری بکات.وشەی ویکیپیدیا بۆخۆی پێکھاتەیەکە لە دوو وشەی ویکی کە وشەیەکی زمانی
ھاوایییە، بەمانای خێرا دێت، لێرەدا مەبەست لە گەیشتنە بەزانیارییەکان
بەشێوەیەکی خێرا. بڕگەی دووەمیش "پیدیا" لە وشەی ئینسایکلۆپیدیا (بە مانای
زانستنامە لە یۆنانیەوە: وشەی ئینکیکلیۆس پیدیا کەواتە نوسینگەی پەروەردەیی) وەرگیراوە. خانەخوێی سەرەکی ئەم ماڵپەڕە گەورە لە فلۆریدای ئەمەریکادایە.ھۆی درووستکردنی ویکیپیدیا ھەوڵی دابینکردنی ھەموو زانیاریەکی جیھان
لە یەک شوێندایە. لە میژوودا زۆر ئینسایکلۆپیدیای نوسراو ھەبوونە.
ئینسایکلۆپیدیای ھەرە ناودار لە لایەن زانایانی وەک ئەرستۆ و ئیبن سینا و فرانسیس بەیکن و ژان بابتیست و ھەروەھا ئینسایکلۆپیدیاکانی لو رۆند دالبێرت و دێنیس دیدرۆت دانراون.
لە دوای ئەپریلی ٢٠٠٧، ویکیپیدیا بووە یەکێک لە ١٠ ماڵپەڕی بەناوبانگی جیھان بە پێی ژمارەی
چاولێکەران. ئێس دانلود برنامه کامپیوتر و موبایل...
ادامه مطلبما را در سایت دانلود برنامه کامپیوتر و موبایل دنبال می کنید
برچسب : ویکیپیدیای کوردی,ویکیپدیا کوردی, نویسنده : 7kurdpc3 بازدید : 172 تاريخ : پنجشنبه 18 آذر 1395 ساعت: 15:04